TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێرە دهۆک ە

سارا
Yazar
📅 19 Mart 2020 19:53

پەیامی کورد    ...    رۆژی چوارشەممە بەهۆی بارانی زۆر و درووستبوونی لافاو لە پارێزگای دهۆك، بە سەدان خانوو و دەیان ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوت و پارێزگاریش لەبارەی قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان روونكردنەوە دەدات. 
ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی زیانەكانی لافاو و قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان ووتی "بۆ قەرەبووی هاووڵاتیان لەدەست ئێمەدا نییە و دەبێت حكومەت بڕیاربدات، زانینی زەرەر و زیانەكانیش تائێستا نەزانراوە و راپۆرتێكی لەسەر ئامادەدەكەین".
وتیشی "  زیانەكان تەنها لە دهۆك نییە، زاخۆ و سێمێل و شوێنی دیكەشی گرتۆتەوە".

Paylas: