TR KU SO
FB X
Kurdistan

رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران

📅 14 Mayıs 2018 15:26

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی مافی رمۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2018/5/14 دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی (خەلیل ئاگووش) خەڵکی ماکۆ و (سوهەیل میربەخش) خەڵکی ورمێ لە گرتوخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
بەپێی زانیاری هەمان سەرچاوە ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.
خەلیل ئاگووش لە ساڵی 2012 و سوهەیل میربەخش لە ساڵی 2014ەوە لە گرتووخانەی ناوەندی ورمێ دەستبەسەر بوون.
 

Paylas: