TR KU SO
FB X
Kurdistan

کرێی خوێندن بە پێی بڕیاری ساڵانی ڕابردوو کەم دەکرێتەوە

سارا
Yazar
📅 12 Ekim 2020 21:43

پەیامی کورد    ...   کرێی خوێندن بە پێی بڕیاری ساڵانی ڕابردوو کەم دەکرێتەوە

بڕیارە ئەمساڵیش ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نرخی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەت کەم بکرێتەوە و بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، پێویستە ڕەوشی ئابووری قوتابییان لەبەرچاو بگیرێت.

د. گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا,  ڕایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو بەھۆی ڕەوشی ئابوورییەوە داوامان کردبوو داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیارەکە جێبەجێ کرا کە نرخی کرێی خوێندن ٤٥% کەم کرایەوە، ئەوەش ھاوکارئیەکی باش بوو بۆ قوتابییان."

بڕیاردەری لیژنەی خوێندنی باڵا دەشڵێت: "ئەمساڵیش داوامان کردووە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرێی خوێندن ٤٥% داشکاندانی بۆ بکات و ڕەوشی ئابووری قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت، چوونکە پێویستە لە قۆناغی ئێستادا ڕەوشی ئابووریی ھاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت."

بەپێی زانیارییەکان ئەمساڵیش حکوومەت ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٤٥%ی نرخی خوێندنی ئێواران و پارالێل کەم دەکاتەوە و تەنیا ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

Paylas: