TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەبووان لە زاخۆ کەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 03 Eylül 2022 19:22

پەیامی کورد... ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەبووان لە زاخۆ کەوتەوە

ئاگر لە کەمپێکی ئاوارە ئێزدییەکان لە زاخۆ کەوتەوە و بە هۆییەوە ٢٢ خێوەت سووتان.

پەیامنێرمان لە دهۆک پێیڕاگەیاندین، لە کاتژمێر ٩: ٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند خێوەتێکی کەمپی باجد کەندالا-ی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتووەتەوە.

ئەوەشی وت، «بەهۆی ئاگرکەوتنەکەوە ٢٢ خێوەت بە تەواوی سووتاون».

پاش نزیکەی کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، وەک ئەوەی پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا.

بەر لە نزیکەی دوو مانگ ئاگر لە هەمان کەمپی ئاوارەبووان کەوتەوە و بە هۆییەوە نزیکەی ٢٠ خێوەت سووتان.

Paylas: