ئاگرێک لە کەمپی ئاوارەکانی دارەشەکرانی هەولێر کەوتەوە
پەیامی کورد ... ئاگرێک لە کەمپی ئاوارەکانی دارەشەکرانی هەولێر کەوتەوە
بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئاگرێک لە کەمپی ئاوارەکانی دارەشەکرانی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس سوتان کە زۆرینەیان منداڵن.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەرکەوت کاڕەش وتی، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ لە یەکێک لە خێمەکانی کەمپی دارەشەکران بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی سۆپا و هەڵکردنی کارەباوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج ئاوارەی سوریی سوتاون و سەرجەمیان لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێرییدان و سیانیان منداڵ و دوانیان ژنن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١وە لە کەمپی ئاوارەکانی سەربە پارێزگای دهۆک سێ ئاگر بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە، بەڵام لە پارێزگای هەولێر ئەوە یەکەم حاڵەتە و لە کەمپەکانی سلێمانی لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە تۆمارنەکراوە.