Kurdistan
رژێمی ئەنقەرە، عەرەب و توركمانەكان لەعەفرین جێنشین دەكات
لە پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای شاری عەفرین، رژێمی تورکیا (١٣٠) ھەزار عەرەب و تورکمان رەوانەی عەفرین دەکات.
سەرچاوەکانی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرایان کردووە، کە تورکیا ھەوڵی جێگیرکردنی ھەزاران خێزانی عەرەب و تورکمان دەدات لەناو شاری عەفرین، بە ئامانجی ئەوەی دیمۆگرافیای شارەکە بگۆڕێت کە پێش داگیرکارییەکانی تورکیا زۆرینەی دانیشتووانەکەی کورد بوون.
ماوەی رابردووش، کلاودیا رۆت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا ھۆشداری دابووە "رەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆکی تورکیا لە بەزۆر ناردنەوەی ئاوارە سورییەکان لە تورکیاوە بۆ وڵاتـەکەیان و رایگەیاند: تورکیا لەرێی بەزۆر ناردنی خێزانە عەرەبە سورییەکانی و بۆ عەفرین، ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە دەدات.