ئێران..بڕیاردرا (رامین حوسێن په‌ناهی) له‌سێداره بدرێت
كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی رایگەیاند، کەڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوه كه له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان (ڕامین حوسێن په‌ناهی) چالاکوانی كورد له‌سێداره بدات.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌مپینه‌كه ئاشکرایکردووە، كه به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین په‌ناهی ڕاگه‌یاندووه.
باس لەوەشکراوە، کە زانیاری‌یان له ڕامین په‌ناهییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه به‌رپرسانی زیندان ئاگاداریان كردووەته‌وه له‌وه‌ی دوای مانگی ڕه‌مه‌زان له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی لەراگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌رپرسانی زیندانی سنه هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كانیان بۆ له‌سێداره‌دانی ڕامین پەناهی ته‌واو كردووه، ته‌نیا به‌هۆی مانگی ڕه‌مه‌زان بڕیاره‌كه جێبەجێنەکراوە.
جێی ئاماژەیە، (رامین حوسێن په‌ناهی) زیندانیی سیاسیی كورد و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانە، ساڵی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی شه‌ڕ دژی حكومه‌تی تاران، له لایه‌ن هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ده‌ستگیركرا، دواتر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپێندراو تائێستاش لەزینداندایە.