TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران به‌ مه‌رج زیان لێکەوتوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌

📅 06 Mayıs 2018 20:17

سوپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران كورده‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان و سه‌رپێلی زه‌هاو به‌ به‌كارهێنانی هێزو پاره‌ ناچاریان ده‌كات به‌وه‌ی وێنه‌ی "شه‌هیدانی حه‌ره‌م" بە وتەی خۆیان، له‌ خێمه‌كانیان بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌ كاولبووه‌كانیان.

چه‌نالی (AVA TODAY) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای پاسداران له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌كانی كرماشان، به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی سه‌رپێڵ زه‌هاو، ده‌شتی زه‌ها و سه‌رقه‌ڵا داوایان له‌ خه‌ڵكی كردووه‌ وێنه‌ی "شه‌هیدانی حه‌ره‌م" بە وتەی خۆیان، (پارێزه‌رانی حه‌ره‌می ئه‌سه‌د) له‌ خێوه‌ته‌كانیان بده‌ن تا ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌ست بكه‌ن به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و یا هاوكاری ماددییان بكه‌ن.

به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و بڕینی هاوكارییه‌ مادی و خۆراكییه‌كان بۆیان.

Paylas: