TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران داوا دەکات حکومەتی عێراق سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات

Navas Jan
Admin
📅 17 Ekim 2022 20:33



پەیامی کورد... ئێران داوا دەکات حکومەتی عێراق سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکات

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەکات، حکومەتی عێراق سەرجەم سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران کۆنترۆڵ بکات.
بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، ناسر کەنعانی لە وتەیەکدا ڕایگەیاندووە، خۆشحاڵن بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، چاوەرێ دەکەن حکومەتی بەغدا سەرجەم سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران کۆنترۆڵ بکات.
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێمای بۆ ئەوەش کردووە، پێویستە هێزەکانی عێراق لەسەر سنوور ڕێگە لە هاتووچۆی "وەک خۆی دەڵێت" گروپە تیرۆریستییەکان بگرن.
لەماوەی ڕابردودا ئێران بۆردوومانەکانی لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو و موشەکەوە بۆ سەر پێگە و بارەگای حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێم چڕ کردەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی، ئەوەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

Paylas: