راکان جبوری فەرمانی ڕووخاندنی چەند گەرەکێکی کوردی دەرکرد
راكان جبووریی پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، فه‌رمانێكى نوێى ده‌ركردووه بۆ رووخاندنى سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنه بازرگانیانه‌ى به زیاده‌ڕۆیى له سنوورى قه‌زاى ناوه‌ندى كه‌ركووك درووست كراون.
نووسراوەکە ژماره (2759)ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ئازاری 2018 به‌سه‌ره‌وه‌یه، تێیدا هاتووه: "رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه، له سه‌نته‌رى شارى كه‌ركووك، هێزێكى هاوبه‌شى ئه‌منى له یه‌ك كاتدا ده‌ستده‌كات به رووخاندنى سه‌رجه‌م شوێنه زیادهڕۆیهكان".
سه‌ره‌تای نووسراوه‌كه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه به به‌شدارى قائیمقام و به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانى و به‌ڕێوبه‌رى خانوبه‌ره له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا و تێیدا ئه‌م بڕیارانه ده‌ركران:
یه‌كه‌م: پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌ش له ده‌زگاى دژه‌تیرۆر، پۆلیسى ئیتیحادى، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، پۆلیسى كه‌ركووك، حه‌شدى شه‌عبى، كه ٦ مه‌فره‌زه‌ی پڕچه‌ك پێك ده‌هێنن و ئه‌فسه‌رانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر و پۆلیسى ئیتیحادى و پۆلیسى كه‌ركووك و حه‌شدى شه‌عبى یاوه‌ریی ده‌كه‌ن.
دووه‌م: له یه‌ك كاتدا ده‌ست ده‌كرێت به لابردنى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له‌سه‌ر شوێنه بازرگانى و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانى ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌ركووك.
سێیه‌م: ئه‌و هێزانه یاوه‌ریى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن، كه قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى كه‌ركووك به گوێره‌ى بڕیارى 154ى ساڵى 2001 تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
چواره‌م: قائیمقام هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانى حه‌شد و ئه‌و هێزانه ده‌كات، كه له كه‌ركووك هه‌ن.
پێنجه‌م: شاره‌وانى كه‌ركووك، سه‌رجه‌م ئامێر و پێداویستییه‌كانى تایبه‌ت به لابردنى زیاده‌ڕه‌وییه‌كان دابین ده‌كات.