ئێران..مانگرتنی شوفێران پێی نایە دوو رۆژەوە
بەهۆی خراپی دۆخی ئابوورییەوە، ئەمڕۆ (٢٤)ی ئایار و شۆفێرانی بارهه‌ڵگری ئێران وەک ناڕەزایەتییەک مانیان گرت.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کە ئه‌و مانگرتنه كه له‌ڕۆژی (٢٣)ی ئایارەوە له‌زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران و له‌وانه ئەسفه‌هان، فارس، قه‌زوین، گیلان و هۆرمۆزگان، ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێی نایه دووه‌مین ڕۆژیه‌وە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە مانگرتنه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییە به‌رامبه‌ر بارودۆخی ئاڵۆزی ئابوری و گرانبوونی كاڵای یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل و كه‌مبوونی كرێ شوفێران.
مانگرتنەکەش، بووه‌ته‌هۆی كه‌مبوون و گرانبوونی سوته‌مه‌نی له‌به‌نزینخانه‌كانی ئێران‌دا، چونکە خاوەن و شوفێری تانکەرەکانی سوتەمەنیش لە مانگرتنەکەدا بەشدارن.
خراپی دۆخی ئابووری و ناسه‌قامگیری کۆماری ئیسلامی ئێران بووەته‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی هاووڵاتیان ئەو وڵاتە لەم ماوەیەشدا زۆرترین خۆپیشاندان و مانگرتنی چین و توێژە جاجیاکان لەئێران بەڕێوەچوو.