TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئێران نیگەرانە لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکوک

📅 31 Mart 2018 14:44

لەم مانگەدا پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ كەركوك و ناوچەكانی تر، ئێران و یەكێتی لەم پرۆسەیە زۆر نیگەرانن، چونكە ئەو هێزانەی دەگەڕێنەوە لیوا ڕێكخراوەكانی وەزارەتی پێشمەرگەن، نەك هێزە حیزبییەكانی یەكێتی، وەك (یەكەی حەفتاو دژە تیرۆر و ئەوانە)، ئەو لیوایانەش ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی سەرۆكی حكومەت و وەزیری پێشمەرگەدان و یەكێتیش ئەمە بە چەك كردن و پەراوێزخستن دەزانێت!

ئێرانیش دەیەوێت، لەڕێگەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامییەوە لەژێرناوی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواكردنی مووچە، پشێوییەك دروست بكات و حكومەتى هەرێمی پێوە سەرقاڵ بكات، بۆ ئەوەی نەیپەرژێتە سەر جێ بەجێ كردنی ئەم پرۆسەیە (گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچەكانی تر)! بەڵام تەواوی ئامادەكارییەكان بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكییەكان تەواو كراون و لەم مانگەدا جێ بەجێ دەكرێت و پێشمەرگە دەگەڕێتەوە .

Paylas: