TR KU SO
FB X
Kurdistan

گرینگ ... وەزارەتی کشت وکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جەند بڕیارێکی گرینگی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 09 Mart 2020 18:00

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/9 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاراستنى هاووڵاتییان له‌ ڤیرووسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)، ڕاگه‌ێندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە ووڵاتانی دەورووبەر، هەروەها قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك".

باس له‌وه‌ش كراوه‌: "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان".

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەكان قەدەغە كراوە، هه‌روه‌ها پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمییەكانی لەسەر بێت.

Paylas: