Kurdistan
گرینگ : پارتی ٢٢ پۆستی بەتاڵ پڕ دەکاتەوە
به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه ئه‌و پۆستانه كه پێشتر له‌لایه‌ن گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووه‌وه به‌ڕێوه ده‌بران و له حكومه‌ت كشانه‌وه، سه‌رجه‌میان پڕ بكاته‌وه.
بە پێی زانیاری تایبەت : پاش كشانه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان پۆست به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌ی وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بردران، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بڕیاریداوه، له‌ماوه‌ی که‌متر له مانگێک سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه پڕبکرێنه‌وه که لایه‌نه‌کانی (ئۆپۆزسیۆن) پێشتر هه‌یانبووه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
هەر بە پێی ئەم زانیارییانە : نزیکه‌ی ٢٢ پۆستی گرینگ تاکوو ئێستا به وه‌کاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن و پارتی پڕیان ده‌کاته‌وه.