TR KU SO
FB X
Kurdistan

رێنمایی گرینگ بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندن به‌ فەرمانبەران دەردەكرێت

سارا
Yazar
📅 05 Kasım 2019 16:20

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەێنێت هەفتەی داهاتوو بە هەماهەنگی وەزارەتەكانی پلاندانان و دارایی و خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەرانی میری دەردەكرێت.

دكتۆر عەبدولڕەزاق محەمەد، بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "چەند كۆبوونەوەیەك بۆ دەركردنی رێنماییەكانی خوێندنی باڵا بۆ فەرمانبەرانی حكوومەت لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان دەركراون و هەفتەی داهاتووش رێنماییەكان پەسەند دەكرێن و بڵاو دەكرێنەوە".

بەڕێوبەری گشتی پەرەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەش دا: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی كەرتی خوێندنە، بۆیە رێنماییەكان بە شێوەیەك دەبن كە لە خزمەت چینی فەرمانبەران بن و ئەوەی تا ئێستاش هەموو لایەك لەسەری كۆكین، ئەوەیە كە دەبێت مووڵەتی خوێندن بە تەواوی شایستەكانی مووچە و دەرماڵەوە بدرێت بە فەرمانبەر بۆ ئەوەی خوێندنەكەی تەواو بكات".

Paylas: