TR KU SO
FB X
Kurdistan

چارەنووسی عەزیمە ناسری نادیارە

Navas Jan
Admin
📅 15 Ocak 2021 01:39

پەیامی کورد ... چارەنووسی عەزیمە ناسری نادیارە

 

سەرەڕای تێپەڕینی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی عەزیمە ناسری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەشی بێ دەرئەنجام ماوەتەوە.

 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانیان کردووە بەڵام ئەوان ڕایانگەیاندووە ئاگایان لە دەستبەسەر کرانی ناوبراو نییە.

 

عەزیمە ناسری ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد دەستبەسەر کراوە و لەوکاتەوە شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

 

هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە  وبە بیانووی چارەسەر کردنی کێشەی بڕانی گاز چوونەتە ناو ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.

Paylas: