Kurdistan
چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد نادیارە
پەیامی کورد … چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد نادیارە
چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا ناڕوونە.
بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی١٣ی ئابی ٢٠٢١، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "ئیدریس شەریفی" تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیتلاعاتی سپا بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئیدریس شەریفییان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.
دوای تێپەربوونی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکانی ئیدریس شەریفی هۆکار یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی دیار نین.