TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک، بە ئاڵای کوردستانەوە جلی کوردیان پۆشی

📅 12 Mart 2018 16:06

له‌ كه‌ركوك رۆژی جلی كوردی به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ به‌رز راگیرا 

 

سەرەرای ئەوەی لە رۆژی 8ی مارس هێزی دژه‌تیرۆری عێراق هۆشداری دایه‌ دانیشتوانی شاری كه‌ركوك به‌وه‌ی بۆیان نییه‌ جگه‌ له‌ ئاڵای عێراق ئاڵایه‌كی تر به‌رز بكه‌نه‌وه‌ و جل و به‌رگی كوردی بپۆشن.

له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی شاری كه‌ركوك  قوتابیان به‌ جلی كوردی و به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ یادی رۆژی جلی كوردی به‌رز راده‌گرن و له‌ ناو قوتابخانه‌كه‌یاندا ئاڵای كوردستان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مرۆ قوتابیانی قوتابخانه‌ی قازی مه‌حه‌مه‌دی كوران، به‌ جلی كوردییه‌وه‌ چوون بۆ ده‌وامی ئاساییان و رۆژی جلی كوردیان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان  پیرۆز راگرت.

Paylas: