TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک..کرێکارێک کوژراو ئۆتۆمبێلێکیش رفێندرا

نەهرۆ
Editor
📅 01 Mayıs 2018 14:17

لە کەرکوک شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەوە دەڕفێنرێت و تەرمی کرێکارێکیش دۆزرایەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیارییەکانی "پەیاماکورد" شەوی ڕابردوو لەکەرکوک، چەند چەکدارێکی نەناسراو، لەگەڵ شۆفێرەکەیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پڕادۆیان رفاندووەو بەرەوە شوێنێکی نادیار بردویانە.

دوای ئاگاداربوونی پۆلیس و بەدواداچوون بۆ روداوەکە، لەنزیک گوندی چیمەنی سنووری کەرکوک، هێزەکانی پۆلیس شۆفێرەکە رزگاردەکەن، بەڵام چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلەکەوە هەڵهاتن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر شەوی ڕابردوو تەرمی کرێکارێک لەکەرکوک دۆزرایەوەو تائێستا هۆکاری کوژرانی ئاشکرانەکراوە.

Paylas: