TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکوک..تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک (١٠) قوربانی لێکەوتەوە

نەهرۆ
Editor
📅 15 Nisan 2018 22:50

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەشاری کەرکوک هاووڵاتییەک گیانی گیانی لەدەستداو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد" ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەنزیک پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لەگەڕەکی حەی خەزرای شاری کەرکوک تەقیوەتەوە.

شایەتحاڵەکانیش باس لەوەدەکەن، کە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەوە، کەسێک گیانی لەدەستداوەو (٩)ی دیکەش برینداربوون.

لەبارەی روداوەکەشەوە، ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ڕاگەیاندووە، کە "ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی یەکێک لەکاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەقیوەتەوە و بەوهۆیەشەوە یەکێک لەپاسەوانەکانی گیانی لەدەستداوەو ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون".

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە ئۆتۆمبێلی (عومەر تەهیا) کاندیدی بەرەی تورکمانی کەرکوکی لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووەتە ئامانج.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێک بەپرسیارێتی خۆی لەهێرشەکە رانەگەیاندووە.
 

Paylas: