TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەرکووک/ کوژران و بریندار بوونی ٧ پۆلیس لە ئەنجامی هێرشێکی داعش

Navas Jan
Admin
📅 25 Ağustos 2020 14:14

پەیامی کورد ... کەرکووک/ کوژران و بریندار بوونی ٧ پۆلیس لە ئەنجامی هێرشێکی داعش

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە داقوق داعش هێرشێكی كردۆتە سەر هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی و لەئاكامدا چوار كارمەندی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و سێی دیكەش برینداربون.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، شەوی دوشەممە ٢٣ی ئاب، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی كە هێرشی كراوەتە سەر بەشێك بوە لە فەوجی سێی سەربە لیوای ٢٠ی فیرقەی پێنج لەناوچەی داقوق و لەسەر رێگەی گشتی كەركوك، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە راستەوخۆ تەقەی لێكراوە.

 

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە هێرشەكەی داعشدا، چوار كارمەندی پۆلیسی فیدراڵی كوژران و سێی دیكەش برینداربون.

Paylas: