Kurdistan
کرێکارێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار دەبێت
پەیامی کورد ... کرێکارێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار دەبێت
قەسری شێرین: بریندار بوونی کرێکارێک بە هۆی تەقینەوەی مین
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە ، لە رۆژانی رابردوودا کرێکارێک بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو دەستی بریندار و قامکێکی دەستی پەڕیوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بازاڕچەی سەر سنووری "پەرویز خان" لە ناوچەی "قەسری شیرین" سەرقاڵی کار کردن بووە و لە کاتی پشوودان کە ویستوویە دابنیشێ دەستی کەتووەتە سەر مینێک و بە هۆی تەقینەوەی مینەکە، هەر دوو دەستی بریندار و قامکێکی دەستی چەپی پەڕیوە.