ڕیکارێکی گرینگ کە پێش سەفەر کردنی گەشتیاران لە لایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە دەگیرێتە بەر
پەیامی کورد ... ڕیکارێکی گرینگ کە پێش سەفەر کردنی گەشتیاران لە لایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییەوە دەگیرێتە بەر
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق داوا ده‌كات، گه‌شتیاران پێش ٤٨ کاتژمێر له گه‌شتكردنیان، پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئه‌نجام بدرێت.
له ڕاگهێندراوێكدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر بڕیار و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، له ٢٣ ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی ته‌ندرووستی.
راشیگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی داوایكردووه بۆ ڕێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا، پێش ٤٨ کاتژمێر له گه‌شتكردن و له ڕێی ئامێری (پی سی ئاڕ)ه‌وه، پشكنین بۆ گه‌شتیاران ئه‌نجام بدرێت.
به‌هۆی كۆرۆناوه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگ گه‌شته ئاسمانیه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگیرابوون.