راگرتنی تلیگرام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
پەیامی کورد... راگرتنی تلیگرام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە
ئەندامێكی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییکردن له پهرلهمانی عێراق، رایگهیاند: راگرتنی تلیگرام لەسەر بڕیاری حکومەت بووەو هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کاروان یاروەیس، ئهمرۆ یهكشهممه رایگهیاند: سەبارەت بە بڕیاری راگرتنی خزمەتگوازی تلیگرام، لەگەڵ وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق و دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردنی عێراق بەدواداچوونیان کردو راگرتنی تلیگرام لەسەر بڕیاری حکومەت بووەو لەئێستادا بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وتی "هۆکاری راگرتنەکە پەیوەندی بە دزەپێیکردنی داتاو بەڵگەنامەی رەسمی دامودەزگاکانی دەوڵەت و خەڵکەوە هەبووە".
كاروان یاروهیس دهڵێت کۆمپانیاکە ئاگادارکراوەتەوە بەڵام ئامادەنەبووە هاوکار بێت لە راگرتن و چارەسەرکردنی دزەپێکردنەکە، بۆیە لەبەر پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی بڕیاردراوە تلیگرام کۆت بکرێت.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی ئەپلیکەیشنی تێلیگرامی دا بەپاساوی زیانگەیاندن بە ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا هۆکارى راگرتنەکەى ئاشکرا کردووە و ئاماژەى بەوە کردووە، بڕیارى راگرتنى تێلیگرام لەسەر بنەماى رێنماییەکانى سەروو خۆیانەوە بووە، کە پەیوەستە بە ئاسایشى نیشتیمانییەوە، هاوکات لەپێناو پاراستنى زانیارییە کەسییەکانى هاووڵاتیان بووە، کە تێلیگرام دزەى بە زانیارییە ئاسایشییەکانەوە کردووە و ئەمەش پێشێل کردنى یاسایە.
بۆهەمان مەبەست؛ هویام یاسرى وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى عێراق رایگەیاندووە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکان چەندین جار داوایان لەو کۆمپانیایە کردووە کە تێلیگرام بەڕێوەدەبات، پلاتفۆڕمەکە دابخرێت، چونکە دەبێتە هۆى دزە کردنى زانیارییە کەسییەکان و ئەوەش مەترسى دروست کردووە لەسەر ئاسایشى نیشتیمانى و ئاشتى کۆمەڵایەتى، بەڵام بەهیچ شێوەیەک وەڵامیان نەدراوەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، داوای داخستنی تێلیەگرام بەردەوام لە لایەن دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە ئاراستەی وەزارەتەکە کراوە، کە زۆر جار بووەتە هۆی دزەپێکردنی زانیارییە فەرمییەکانی دەوڵەت و زانیاریی کەسیی هاووڵاتییان کە ئەوەش "مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵات و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دروستکردووە".