پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆنگرە تا سبەی بەردەوام دەبێت
پەیامی کورد ... ووتەبێژى کۆنگرەى چوارەمى یەکیتی نیشتمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆنگرە تا سبەی بەردەوام دەبێت.
مەلا یاسین ، ووتەبێژى کۆنگرەى چوارەمى یەکیتی ڕایگەیاند :، پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەندامانی كۆنگرە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکیتی كارێكی ئاڵۆزە و تاكوو سبەی بەردەوام دەبێت، لەئێستادا ده‌نگه جیاكراوه‌كانی بازنه‌ی سلێمانی له ٥٠% یەو حه‌مرین ٩٠%یەو كه‌ركوك له ٣٠% و بازنەی بەغداش كۆتایی پێ هاتوە.
دوێنێ له‌سێیه‌م رۆژی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستاندا، سەرلە بەیانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی سەرکردایەتی یه‌کیتی كه ژماره‌یان ١١٨ ئه‌ندام بوو ده‌ستیپێكرد و به‌هۆی زۆری ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیشه‌وه، پڕۆسه‌كه دواكه‌وت.
له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، زیاتر له ٤٠٠ كاندید خۆیان بۆ سه‌ركردایه‌تی گشتی كاندید كردبوو، ١١٢٤ ئه‌ندامی كۆنگره‌ش مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌پێی رێنماییه‌كانیش، ده‌بێت هه‌ر ئه‌ندامێك ده‌نگ به ١٨ بازنه‌ی ده‌نگدان بدات، كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی "سستی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسهكهبوو".