TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە لایەن تورکیا و ئێران ەوە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ئەنجام درا و ٣ گەریلا شەهید بوون

سارا
Yazar
📅 30 Haziran 2021 20:54

پەیامی کورد     ...    ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە لایەن تورکیا و ئێران ەوە لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " ئەنجام درا و ٣ گەریلا شەهید بوون

لە شارۆچکەی شەمزینان لە باکووری کوردستان لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان تورکیا و ئێران دا ٣ گەریلای پەکەکە شەهید کران .

سەبارەت بەم مژارە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە لە شاری جۆلەمێرگ و لە شارۆچکەی شەمزینان بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئێران ، گەریلاکانی پەکەکە کە ئامادەکارییان بۆ ئەنجامدانی هیرش دەکرد تۆپباران کران و لە ئاکامدا ٣ گەریلای پەکەکە گیانی خۆیان لە دەستدا .

 

 

Paylas: