TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لەخورماتوو دەستیپێکرد

نەهرۆ
Editor
📅 07 Şubat 2018 15:18

لەچوار قۆڵەوە، ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان بۆ بەرزاییەکانی رۆژهەڵاتی قەزای دوزخورماتوو دەستیپێکرد.
بە پێی زانیارییەکانی پەیاما کورد، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارەممەوە، تۆپخانەکانی عێراق دەستیان کردووە، بە تۆپبارانکردنی سنووری گوندەکانی پەڵکانەی گەورە و بچووک، شۆراو، قووشەلان و غەڕە لە سنوری قەزار دووزخورماتوو.
بەوتەی بەرپرسە سەربازییەکانی سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنەکە کە لە چوار قۆڵەوە دەستیپێکردووە، دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ئەو گرووپەیە کە بە ئاڵا سپی ناسراون و ماوەیەکە لەو ناوچەیە دەبینرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە لەو ئۆپراسیۆنەدا، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە کوردییەکانیش بەشدارن، بەڵام تەنیا پاراستنی (٢٠) گوندی ناوچەکەیان لەئەستۆگرتووە و شەڕناکەن.

Paylas: