ئارێز عەبدۆڵلا هەموو کات کێشەکانی ناوخۆی یەکیتی لە ڕێفراندۆمی کوردستاندا دەبینێت
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، چوار ساڵی ڕابردوو پڕ لە كێشە و قەیران و شەڕ و ناكۆكی بوو ڕێفراندۆمی هەرێمی كوردستان-یش كێشەكانی گەورەتر و قوڵتركردەوە.
ئارێز عەبدوڵا ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ڕێفراندۆمی هەرێمی كوردستان كێشەكانی گەورەتر و قوڵتركردەوە و هێزە عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بە سود وەرگرتان لە هەلومەرجی كوردستان و نێودەوڵەتی بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێفراندۆم بەشێكی زۆری ناوچە دابڕاوەكانیان داگیركردەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو ڕووداوانە ئێستا كێشەی نێوان لایەنە سیاسیەكان لە هەرێم و عێراق گەورەتر و قوڵتر بوونەتەوە.
ئارێز عەبدوڵا هەروەها داوای كاركردنی پێكەوەیی لایەنەكانی كرد بۆ قۆناغی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داوای زەمینەسازیان كرد بۆ دروستكردنی بەرەیەك یان هاوپەیمانیەتیەكی كوردستانی لە بەغدا.