پارێزگاری هەولێر هێرشەكەی سەر هەولێر بە تیرۆرستی ناودەبات و ئیدانەی دەكات
پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر هێرشەكەی سەر هەولێر بە تیرۆرستی ناودەبات و ئیدانەی دەكات
پارێزگاری هەولێر لەبارەی هیرشەكەی شەوی ڕابردوو لەڕێگەی 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، كرایە سەر هەولێر ڕایگەیاند: ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان دەكەین.
لە ڕاگه‌یندراوێكدا ئەمید خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی 3 درۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدا، کە له‌ئاكامیدا دوو لەو درۆنانەكان دەتەقیهوه و یەکێکیان نه‌ته‌قییه‌وه، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوتۆتهوه.
وێڕاى به‌توندى ئیدانه‌كردنى ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان، هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ئه‌كرده‌وه تیرۆرستیانه ناتوانن سه‌قامگيرى شاره‌كه‌مان بشێوێنن.