Kurdistan
پارێزگاری هەولێر: هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر زیانی نەبووە
پەیامی کورد … پارێزگاری هەولێر: هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر زیانی نەبووە
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە وتووێژێدا لە گەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ ڕایگەیاند کە ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر ٩:٤٥ خوله‌ك په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن مووشه‌كێك له نزیك ئه‌و شوێنه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا جێگیر كراوون.
دوای هێرشه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری په‌لاماره‌كه كردووه.