TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری هەولێر: لە ١ی ١ی ٢٠٢٠ەوە هەڵمەتی بڕینی کارەبای تەجاوز دەست پێدەکات

سارا
Yazar
📅 28 Kasım 2019 17:13

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ پێنجشەممە فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر، لەبارەی پرسی کارەبای نیشتمانی، ئاشکرای کرد هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوە دژی سەرپێچیکاران ڕادەگەیەنین و گوتی، لە سەرەتای ساڵی نوێوە پرۆسەی بڕینی کارەبای سەرپێچیکاران دەست پێدەکات.

پارێزگاری هەولێر لەمبارەوە ڕای گەیاند: "ئێمە بەپێی ئەوەی یاسا لەبارەی تەجاوزی سەر موڵکی گشتی دیاری کردووە، ئێمە لەمبارەوە ڕێوشوێنی توند دەگرینە بەر، کە خۆیان لە پێبژاردن، ڕەوانەکردن بۆ بەردەم دادگا و بڕینی کارەبادا خۆیان دەبیننەوە".

گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر بە هەموو قەزا و ناحیەکان و گونەکان دەکەین، پابەندی ڕێوشوێنەکانبن و لەو ماوەیەدا کە دەرفەتیان لەپێشە غەرامە ناکرێن، کە خۆیان بە شێوەی ئیختیاری ئەو تەجاوزەی بۆ سەر کارەبای نیشتمانی کردوویانە بیبڕن، ئەگینا دوای ڕێکەوتی 2020.1.1ەوە غەرامە دەکرێن و هاوکات ڕەوانەی بەردەم دادگا دەکرێن و کارەباکەشیان دەبڕدرێت و ئێمەش ڕێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر، ئەم کارەش بە پشتیوانیی هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک پۆلیس، ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیسی کارەبا و وەزارەتی کارەبا و بەختەوەرانە بۆ ئەم هەڵمەتە ئێمە لەگەڵ جەنابی سەرۆکی حکوومەت قەسەمان کردووە، بە هه‌موو توانایەوە پشتیوانمانە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆ قسەمان کردووە بە هەموو توانایانەوە پشتیوانیی سەرکەوتنی ئەم هەڵمەتە دەکەن".

فرسەت سۆفی ڕاشی گەیاند: "بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە هێز و لێژنەیەکی گەورە لەسەر ئاستی قایمقامیەتەکانیش لیژنە پێک دەهێنرێت، بۆێە ئێمە ئەمڕۆ ویستمان ئەم هەڵمەتە ڕابگەیەنین کەلە 2020.1.1ەوە هەڵمەتی بڕینی کارەبای تەجاوز دەست پێدەکات و یەک مانگی تەواو دەرفەتمان داوەتە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی لەم مانگەدا خۆیان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی ئه‌م بابەتە، ئەگەر بێت و لەو ماوەیەدا خۆیان بیکەن، ئیتر غەرامە ناکرێن".

Paylas: