TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری نوێ دەست بەکاربوو

سارا
Yazar
📅 17 Eylül 2019 14:38

پەیامی کورد    ...    بە ئامادەبوونی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری نوێی هەولێر، فرسەت سۆفی، لە رێوڕەسمێکدا دەستی بەکارەکانی کرد.

لە سەرەتای رێوڕەسمەکەدا، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: " نەوزاد هادی وەکوو ئەندازیارێک لە هەر شوێنێک کاری کردبێت جێ پەنجەی دیار بووە و هیوادارم لە ئەرکە نوێیەکەی سەرکەوتوو بێت".

ڕاشیگەیاند: "پیرۆزبایی لە د. فرسەت دەکەم، وەکوو کادیرێکی ئەکادیمی و ئیداری هەولێر دەست بەکارەکانی دەکات".

ئاماژەی بەوەشدا: "فرسەت لە ناوخەڵک هاتووە و دەتوانێت لە ئێش و ئازاری خەڵک تێبگات".

لای خۆیەوە نەوزاد هادی، پارێزگاری پێشووی هەولێر ڕایگەیاند: "هیوادارم هەموو یەکە ئیدارییەکان پاڵپشتی تەواوی د. فرسەت سۆفی بکەن کە بە هەستێکی نیشتیمانپەروەرانە کارەکانی دەکات".

Paylas: