TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگاری پێشووی کەرکووک سەبارەت بە ڕێفڕاندۆم هەنگاوەکانی دواتری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 26 Eylül 2020 14:41

پەیامی کورد     ...   پارێزگاری پێشووی کەرکووک سەبارەت بە ڕێفڕاندۆم هەنگاوەکانی دواتری پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی كەركووك رایگەیاند،"ریفراندۆم وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بۆنیاد بنێن"
نەجمەدین، كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركووك، لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،"پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژویی بو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو غەدرە مێژوییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامدراوە."

ئاماژەی بەوەشكردوە،"ئەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.هەر بۆیە لە یادی سێ ساڵەی ڕێفراندۆمدا، سوپاس گۆزاری خۆمان بۆ هەڵوێستی نیشتمانیانە و ئێرادەی بەرز و خۆڕاگری هاونیشتمانیان دەردەبڕین."

Paylas: