TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگارى سلێمانى دوایەکی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى كۆمسیۆن ده‌كات

📅 13 Mayıs 2018 17:34

 هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیێنراوێكی به‌په‌له‌ى بڵاو كرده‌وه‌ كه‌تێیدا داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانى عێراق دەكات، بەزوویی پرسی ئەنجامی هەڵبژاردن لە سلێمانی یەكلا بكاتەوە و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەى هه‌ڤال ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانى 

بانگەوازێكی بەپەلە بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق

ئەنجامە بەراییە ڕانەگەیەنراوەكانی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق لە پارێزگای سلێمانیدا، گومان و ناڕاستیی لای ھەموو قەوارە سیاسییەكان دروست كردووە و لەبری ئەوەی ھەڵبژاردنەكان ئارامیی و ئاسایش بێننە كایەوە، بوونەتە مایەی تێكدانی ئاسایش و ئارامیی خەڵك و قەوارە سیاسییەكان لە پارێزگاكەماندا.

بۆیە وەك ئەوەی لە ڕۆژانی پێشتردا ھەموو نیگەرانی و ناڕەزایی و زانیارییەكانمان گەیاندووەتە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق و بەڵێنی چارەسەركردنی یاساییانەی ئەم پرۆسەیەیان داوە، داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەین بەخێرایی ئەم بابەتە یەكلایی بكاتەوە و گومانەكان بڕەوێنێتەوە.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەكر

پارێزگاری سلێمانی

13- 5 - 2018 

Paylas: