پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت رەسوول عەلی دەكات
پەیامی کورد ... پارێزگاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت رەسوول عەلی دەكات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسوول عەلی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكیتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە د. هەڤاڵ ئەبووبەكر پارێزگاری سلێمانی.
بە گوێرەی ڕاگەێندراوێكی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، "لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئابووری و تەندرووستی و ژیان و گوزەرانی خەڵك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانیان"
ئەوەشخراوەتەرو"سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی خۆجەیی شارەكەی كرد، كە لە ماوەكانی ڕابردوودا لێپرسراوانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكە كردوە و هاوكارێكی باش بوون لە بنبڕكردنی و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی كۆڕۆنا لە شارەكە."
هەر بەپێی راگەێندراوەكە،"كۆسرەت ڕەسوول عەلی پشتیوانی خۆی بۆ ئیدارەی خۆجەیی سلێمانی دووپاتكردەوە و هیوای خواست ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەباشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان."
لای خۆشیەوە د. هەڤاڵ ئەبووبەكر سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانی كۆسرەت ڕەسوولی كرد و ڕایگەیاند هەوڵ دەدەن باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.