TR KU SO
FB X
Kurdistan

پارێزگای سلێمانی ڕاگەێنداروێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 18 Nisan 2020 19:27

پەیامی کورد    ...   هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا سەرپەرشتیی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی ئارامیی شاری سلێمانی كرد.

بەپێی راگەێندراوێکی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ قۆناغی یەكەم و دوەمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانیدا كراو بەرنامەو پلانی گونجاو بۆ قۆناغی سێیەم دانرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە قۆناغی یەكەمدا كە لە 30-1-2020 ەوە لە پارێزگای سلێمانیدا دەستیپێكرد، پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەرنامەیان بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناو دابینكردنی پێداویستی‌و ئامێرو كەلوپەلی تەندرووستی‌و لۆجیستیەكان‌و ئامادەکردنی ڕێنمایی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەو ڕێوشوێنەكانی كۆرەنتینەكردن‌و گەڵاڵەكردنی ڕێنماییە تەندرووستی و كارگێڕی و ئارامییەكان دیاریكرد، سەركەوتووانە حكومەتی خۆجێیەتی بە پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی خۆی بۆ هەر دۆخێكی نەخوازراو و لەناكاو، ئامادە بكات.

باس لەوەشکراوە، قۆناغی دوەم، قۆناغی خۆپارێزیی هاوڵاتیان‌و قەدەغەی هاتوچۆو وەستانی ژیانی گشتیی‌و كاركردن بو لەسەر پاراستنی ئاسایشی تەندرووستی تاك‌و كۆمەڵگا، بە پشتیوانی و بڕیارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆو وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا، بە دیاریكردنی ڕێكارو ڕێنمایی تەندروستیی‌و كارگێڕیی‌و ئارامیی وردو زانستیانەو تەندروستیانە، بە خۆپارێزیی‌و خۆڕاگریی‌و پابەندیی هاوڵاتیانی بەڕێزو بە گیانی بەرزی بەرپرسیارانەی یەكە كارگێڕییەكان‌و دامودەزگاكانی دەوڵەت لە هەمو سێكتەرەكاندا بەتایبەتی لەلایەن كەرتی تەندروستی‌و هێزەكانی ناوخۆو ئاسایش‌و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی‌و لیواکانی سکرتاریەت و هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و مێدیاو ڕێكخراوە نێودەوڵەتی‌و ناوخۆییەكان‌و دەستپێشخەرییەكانی كەرتی تایبەت، سەركەوتووانە ئەم قۆناغەش بەڕێكرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، قۆناغی سێیەم، قۆناغی پاراستنی بژێویی‌و ئاسایشی ئابوریی خەڵك‌و کەرتی تایبەت، بە تەریبی لەگەڵ پاراستنی بەردەوامی ئاسایشی تەندروستیی‌و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنادا، لەم قۆناغەشدا وەك قۆناغەكانی تر پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و پابەندیی خۆپارێزیی‌و تاكپارێزیی‌و كۆمەڵگا پارێزیی هاونیشتمانانی خۆشەویست، وادەكات بتوانین هێدی هێدی، قۆناغ بە قۆناغ دەرفەتی زیاتری ژیانكردن‌و كارو كەسابەت‌و بژێوی هاوڵاتیان ڕێكبخەینەوەو بكەنەوە.

Paylas: