Kurdistan
پیرۆزبایی مەسروور بارزانی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا
پەیامی کورد … پیرۆزبایی مەسروور بارزانی لە سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا دەکات.
لە توویتێکیدا کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاویکردووەتەوە مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: "پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ماریۆ دراغی دەکەم بە بۆنەی خواردنی سوێندی یاسایی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیا".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیتاڵیان نووسیویەتی "ئیتاڵیا دۆست و هاوبەشێکی متمانەپێکراوە و چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ تۆدا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانمان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان".