پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک تایبەت بە زمانی کوردی پێکدەهێنێت
پەیامی کورد...پەرلەمانی عێراق لیژنەیەک تایبەت بە زمانی کوردی پێکدەهێنێت
پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە پێکدەهێنێت، کە گوایە بڕیارێکی دەرکردووە و تێیدا هاتووە، هەر خوێندکارێک نمرەی پێویستی لە وانەی کوردیدا نەهێنا بە کەوتوو هەژمار نەکرێت.
نوسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ناوبراو لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی ڕاسپاردووە کە لیژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خشتە و تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێکبهێنن.
ئەوەش هاتووە، ئەوەش دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتاندنێکی دەرکردووە و تێیدا هاتووە، هەر خوێندکارێک لە وانەی زمانی کوردیدا نمرەی پێویستی بەدەستنەهێنا بە کەوتوو هەژمار نەکرێت.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو گشتاندن و ڕێوشوێنانە پێچەوانەی ماددەی 4ی دەستورن کە باس لەوە دەکات، زمانەکانی عەرەبی و کورد دوو زمانی سەرەکی عیراقن، بۆیە داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن ئەو گشتاندنە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە دیراسەنەکراوە و پێچەوانەی دەستور و یاساکانە، پێویستە دوربکەونەوە لە دوفاقی لەگەڵ زمانەکاندا لە پرۆسەی خوێندندا.