TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلەمان و حکومەت ‌و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدان

📅 07 Şubat 2018 16:37

بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكانی پەرلەمان و حکومەت ‌و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن دەستیپێکرد

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-2-2018 شاندێکی باڵای حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆن گفتوگۆ لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ده‌كه‌ن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی باڵای نێوان پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆن گفتوگۆ لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کوردستان بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک فڕاکسیۆنەکان به‌شدارن و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن ‌و پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت هه‌روه‌ها چاوەڕوان دەکرێ وادەی هەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.

Paylas: