پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانە کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد... پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانە کۆ دەبێتەوە
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە: پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانیی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی، کەمال موسلیم کۆ دەبێتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٥) ی ئاساییی خولی بەهارە ڕۆژی ٢٠٢٢/٦/١٢
بەرنامەی کار
بەپێی حوکمی ماددەی (٥) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (١٦) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (١٨) و بڕگەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (٢٠) و ماددەکانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەکانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە (٥) ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان، لە کاتژمێر (١٠) ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/١٢ بەم شێوەیە بێت:
یەکەم: خستنەڕوو و گفتوگۆکردنی ڕاپۆرتی لێژنەی (وزە و سامانەسرووشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی) سەبارەت بە (گرانیی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، بەپێی حوکمی بڕگەی (یەکەم) ی ماددەی (٦٦) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و هەموارکردنی یاسای فیدڕالی و واژۆی ئەلیکتڕۆنی و مامەڵە ئەلیکتڕۆنییەکان، ژمارە (٧٨) ی ساڵی ٢٠١٢، بەپێی حوکمی ماددەکانی (٩٧، ٨٩، ٨٨، ٨٧) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.