TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلمانی عێراق لە سەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد

Navas Jan
Admin
📅 17 Mart 2021 14:00

پەیامی کورد … پەرلمانی عێراق لە سەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بڕیارێکی دەرکرد

 

پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دا بە پابەندنکردنی حکومەتی عێراق، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەک ١٩هەمین پارێزگای عێراق.

 

دوای خوێندنەوەی بەیاننامه‌ی کوتلە کوردستانییەکان لەناو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ حكومه‌تی عێراق پابه‌ند كرا کارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجە تەواو بکرێت.

 

هاوکات، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، دەنگدانەكه‌ لەسەر پێشنیارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بووه‌، وەک پشتیوانییەک بۆ هەڵەبجەو رێزلێنان لە شەهیدان و کەسوکاریان.

Paylas: