TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلمانی کوردستان دوو سبەی کۆ دەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Nisan 2021 00:09

پەیامی کورد … پەرلمانی کوردستان دوو سبەی کۆ دەبێتەوە

 

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر كێشەكانی (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خانەوادەكانیان) له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماده‌ ده‌بێت.

 

بەپێی بانگهێشتنامەیەك، كە واژۆی ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستانی لەسەرە، بڕیارە ڕۆژی سێ‌ شەممە ٢٧ی نیسان لە كاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان ئەنجام بدرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، له‌و دانیشتنه‌دا بەئامادەبوونی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر كێشەكانی (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خانەوادەكانیان)، دەكرێت.

Paylas: