پەرلمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
پەیامی کورد … پەرلمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە،"ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا دانیشتنی ژماره ٣ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆى ئەمرۆ چوارشەممە رێكه‌وتی ١٠ی ئاداری ٢٠٢١ ئەنجام بدات".
بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە، وابڕیارە بیرۆكه‌ی به‌ڕێز په‌رله‌مانتار (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان)، په‌یوه‌ست به (ژینگه)، به‌پێی حوكمى خاڵی ٢ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى ٤٩ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێرق بخرێتەڕوو.
هاوكات،خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان دەكرێت.