TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلمانتارێکی کوردی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح کۆچی دوایی کرد

Navas Jan
Admin
📅 14 Aralık 2020 14:03

پەیامی کورد ... پەرلمانتارێکی کوردی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح کۆچی دوایی کرد

 

حەنین قەدۆ، کوردی شەبەک و ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە هاوپەیمانیی فەتح و نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا کۆچی دواییکرد.

 

به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، حەنین قەدۆ بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا کۆچی دواییکرد.

 

حەنین مەحموود ئەحمەد قەدۆ، لە ساڵی ١٩٤٩ لە دایکبووە، کوردی شەبەکە و لە پەرلەمانی عیراق ئەندامی لیژنەی دارایی بوو.  ناوبراو ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان) بوو.

 

Paylas: