TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەرلمانتارێکی پێشووی هەدەپە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 16 Ekim 2021 15:16

پەیامی کورد … پەرلمانتارێکی پێشووی هەدەپە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەرلەمانتارێكی پێشووی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، بە تۆمەتی ئەوەی پروپاگەندەی بۆ تیرۆر كردووە، سزای یەك ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ئایسەك تۆغلووك، پەلەمانی پێشووی هەدەپە لەسەر بازنەی وان بە تۆمەتی ئەوەی، دوو جار پروپاگەندەی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) کردووە، دادگا سزای یەك ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند و بڕیارەكەش چووەتە واری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی زانیاریی ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا، ئایسەل تۆغلووك، هەموو ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی رەتی كردووەتەوە، بەڵام دادگای چواری تاوانە قورسەكانی وان، سزاكەی بەسەردا سەپاندووە.

ئایسەل، بە تۆمەتی ئەوەی لە ساڵانی 2012 و 2013، دوو جار لەسەر یەك پروپاگەندەی بۆ پەكەكە كردووە، بۆیە داواكاری گشتی داوای لەسەر تۆمار كردووە و دادگاش سزای بەسەردا سەپاندووە.

بەپێی زانیارییەکان لە ساڵی 2015وە هەتا ئێستا 15 پەرلەمانتار و 22 بەڕێوەبەر و 21 ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە دەستگیر و دادگایی کراون و هەندێکیان ئازاد کراون و هاوکات نزیکەی 800 ئەندام و بەڕێوەبەری لق و ناوچە و باژارەکانی سەر بە هەدەپە و لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە گیراون، بەگشتی لە ساڵی 2015وە هەتا ئیستا 16 هەزار ئەندام و لایەنگری پەکەکە دەستگیر کراون.

Paylas: