پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچیی دوایی میری کوێت
پەیامی کورد ... پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچیی دوایی میری کوێت
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوێت، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی میر و گەل و حکوومەتی کوێت دەکات.
دەقی تەواوی پرسەنامەکە کە کۆپییەکی دەستی پەیامی کورد گەیشتووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی میری دەوڵەتی کوەیت (شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح)ـم پێگەیشت. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسە و سەرەخۆشی ئاراسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌ميريی به‌ڕێز وگه‌ل و حكومه‌تى كوه‌يت ده‌كه‌م.
خواليخۆشبوو نموونەی بەهای به‌رزى مرۆڤدۆستى بوو، له سه‌رده‌مى ئه‌ويشدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كوه‌يت و هه‌رێمى كوردستان فراوانتر بوون.
لە خودای گەورە داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی وئارامی و دڵنەواییش بە هه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون
مسعود بارزانى
29 ئەیلوول 2020