پرسەی گیانبەختکراوەکانی ڕووداوی دڵتەزێنی " سنە " ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەورەی ئەو شارە بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ پارێزگاری کوردستان و نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای کوردستان لە پرسەی گیان بەختکراوەکانی ڕووداوی نەوتکێشەکە بەشداریان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، " بەهمەن مورادنیا " پارێزگار و هەروەها سەید محەمەد شاهرودی، نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای کوردستان لە میانەی پەیامێکدا داوایان لە خەڵک کرد بوو تاکوو لە پرسەی گیان بەختکراوەکانی ڕووداوی نەوتکێشەکە لە مزگەوتی گشتی سنە بەشداری بکەن.
لە پەیامێکی هاوبەشدا هات بوو: خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، وەک ئاگادارن ڕووداوی هات و چووی نەوتکێشێک و پاسێکی ڕێگای تاران بووە هۆی گیان بەخت کردنی ژمارەیەک لە هاوشارییەکانمان، گومانی تێدا نییە ئەم ڕووداوە تاکوو ساڵانێکی زۆر لە بیر ناکرێت.
ئەم ڕووداوە غەمبارە یەکێک لە ناخۆش ترین ڕووداوەکانی سەردەمی بەرپرسیارەتی ئێمە بوو، هیوادارین بە لەبەرچاو گرتنی ڕێکاری پێویست لە لایەن بەرپرسانەوە، چی دیکە وەها ڕووداوێکی تاڵ دووبارە نەبێتەوە.
بەشداری هەموو خەڵکی سنە و بەرپرسان لەم ڕێوڕەسمە دەتوانێت بەشێک لە برینی بنەماڵەی قوربانییەکان ساڕێژ بکات.
شایانی باسە، حەفتەی ڕابردوو نەوتکێشێک لە بلواری دوکتور حسەینی سنە خۆی با پاسێکدا کێشا و بەداخەوە ٣٣ کەس لەم ڕووداوە گیانی خۆیان لە دەست دا.