Kurdistan
پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی ناسراوى عێراقی عه‌دنان حوسێن
پەیامی کورد - مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (عه‌دنان حوسێن) نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی ده‌كات، كه 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ناسراوى عێراقی، (عه‌دنان حوسێن)مان پێگه‌یشت، كه به‌رده‌وام هزر و قه‌ڵه‌مه ئازاده‌كه‌ی له پێناو به‌رگریكردن له گه‌لی كورد و سته‌ملێكراوان و گه‌لانی چه‌وساوه ته‌رخان كردبوو. سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی كۆچكردوو و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان ده‌كه‌ین و خوای گه‌وره بە بەھەشتی شاد بکات و ئارامیش به كه‌سوكاری ببه‌خشێت .