پارتی ئاهەنگێکی گەورە لە سلێمانی ساز دەکات
ئەمرۆ هەینی 04-05-2018، پارتی دیموكراتی كوردستان، گەورەترین ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی حزبەكە ساز بكات. ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش دەڵێت "دەنگەکانمان لەم سنوورە زیاتر دەکات".
فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگاى ھەڵەبجە، لەبارەی بانگەشەیان لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ئەمرۆ کاتژمێر ٢:٣٠ دوای نیوەڕو بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی، کەرنەڤاڵێکی جەماوەری ساز دەکرێت. لە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکەوە بەشداری لەو کەرنەڤاڵە دەکەین.
بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگاى ھەڵەبجە دەڵێت، تا ئێستا لە بانگەشەی هەڵبژاردن کێشەیەکی ئەوتۆمان بۆ دروست نەبووە، بەڵام هەندێک بۆستەر و وێنەی بەشێک لە کاندیدەکانمان دڕێندراون.
لەبارەی نزمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی لەو سنوورە فازڵ بەشارەتی گوتی "بە پێچەوانەوە ئێمە پێشبینی دابەزینی دەنگەکانمان لەم سنورەش ناکەین بەڵکو دەنگەکانمان زیاد دەکەن