TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیی دەربڕی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن

سارا
Yazar
📅 12 Mart 2018 04:10

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان " سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین " ڕایدەگەیەنێت، هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانی ئابوری و چارەسەركردنی بژێویی هاوڵاتیان لە ئەركی سەرەكی و بنەڕەتی حكومەتی هەرێم و عێراق و لایەنە پەیوەندارەكانە، دەشڵێت: “خەڵك دوای ڕاپەرین چاوەڕوانی هاتنەدی ئامانجەكانی ڕاپەرین بوو، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵكی كوردستان نەبوو”.
 ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە مەڕاسیمێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاپەرینی شاری هەولێر و ڕێككەوتنامەی 11ی ئازاری 1970 كرد و ڕایگەیاند، خەڵك دوای ڕاپەرین چاوەڕوانی هاتنەدی ئامانجەكانی ڕاپەرین بوو، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵكیدا نەبوو، بۆیە چاویان لە دڵسۆزانی خاك و وڵاتە بەتایبەت ئەمانەی، كە مەلەفیان پاكە و دڵسۆزی و خزمەتكردنەكانیان ناكەن بە منەت و هەمیشە خزمەتگوزارن بۆ نیشتیمانەكەیان و هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانی ئابوری و چارەسەركردنی بژێویی هاوڵاتیان لە ئەركی سەرەكی و بنەڕەتی حكومەتی هەرێم و عێراق و لایەنە پەیوەندارەكانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكگرتوو وێرای ئەركی بنەڕەتی، كە دروستكردن و پێگەیاندنی مرۆڤی پەیامدار و دەستپاك و خزمەتگوزارە و لەهەمانكاتدا هەوڵ و كۆششی بەردەوام دەدات بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی ‌و یەكریزی نێوان لایەنە كوردستانیەكان و چارەسەركردنی كێشەی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بەئەركی سەرەكی ئەم قۆناغەی لایەنە كوردستانی حكومەتی ئیتحادی زانین بۆ ڕزگاركردنی خەڵكی كوردستان لەنیگەرانی دڵەڕاوكێ و دابینكردنی شاییستە داراییەكانی.
وتیشی، “ئەم ساڵ ساڵی هەڵبژاردنەكانی عێراق و كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكانە و یەكگرتوو وەك لایەنێكی مەدەنی بەشداری كاراو كاریگەر دەبێت لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردندا بۆ ئەوەی سندوقەكانی دەنگدان ببێتە تاكە كەناڵی گۆڕانكاری و چاكسازی لەكوردستاندا و ڕەتكردنەوەی هەرجۆرە توندو تیژیەك”.

Paylas: